ئایا قەیرانی روسیا کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرباری ئەوەی رۆژی هەینی لەگەڵ داخستنی بازاڕەکانی وزە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا جێگیربوو، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 94 دۆلار، بەڵام پێشبینی دەکرێت قەیرانەکانی روسیا مەترسی لەسەر بەهای نەوت دروستبکات.

لە ئێستادا قەیرانی روسا و هەڕەشە و مەترسییەکانی بۆسەر ئۆکرانیا بووەتەهۆی نیگەرانی جیهان، بەتایبەتی کە روسیا یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەکانی وزە و ڕەنگە بە هەوڵی داگیرکردنی ئۆکرانیا هەڕەشە بۆسەر نرخی نەوت دروستبکات و ببێتەهۆی دابەزینەوەی نرخەکەی.

دوایین نرخی نەوتی خاوی برێنت بەر لە داخرانی بازاڕەکان بریتی بوو لە 94 دۆلار و 44 سەنت، هەر بەپێی دوایین داتاکان، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 93 دۆلار و 10 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.

لە ئێستاشدا دۆخی سنوورەکانی روسیا و ئۆکرانیا سەقامگیر نییە و زۆربەی وڵاتان داوا لە هاوڵاتیەکانیان دەکەن بەزووترین کات ئۆکرانیا جێبهێڵن.

پێشتریش جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “جەنگێکی دیکەی جیهانی بەتەقەکردنی ئەمریکی و روسەکان لە یەکتر هەڵدەگیرسێت بۆیە هیچ هێزێکمان نانێرینە ئۆکرانیا و باشتروایە بەزووترین کات هاوڵاتیانمان ئەو وڵاتە جێبهێڵن”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا