هیومان ڕایتس ۆوچ: دادگایکردنی زیندانیانی بادینان دەستتێوەردانی سیاسی زۆری تێدا بووە

پۆڵەتیك پرێس

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند،پرۆسەی دادگایکردنی زیندانیانی بادینان لە دادگای تاوانەکانی هەولێر پێشێلکاری یاسایی و دەستتێوەردانی سیاسی زۆری تێدا بووە دەبێت ئەو بەرپرسانەی لە بڕیاری پێداچوونەوەی کەیسەکان بڕیاریان هەیە ئەو پێشێلکارییانە ڕەچاو بکەن لە کاتی بڕیاردان لە پێداچوونەوە بە کەیسەکاندا.

هیومان ڕایتس ۆوچ لە ڕاپۆرتەکەی ئەمڕۆیدا ڕایگەیاند، لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، دادگایەکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پرۆسەیەکی پڕ لە کەموکورتیدا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر سێ ڕۆژنامەوان و دوو ‌‌‌چالاکواندا سەپاند بەرپرسان هێشتا دوو کەسی تریان لە زیندان ئازاد نەکردووە سەرەڕای بڕیاری دادگا لە نەبوونی بەڵگەی تەواو بۆ دادگایکردنیان هیومان ڕایتس ۆوچ بۆیە لەم کاتەدا تۆێژینەوەکەی لەسەر دادگایکردنەکان بڵاودەکاتەوە لەبەرئەوەی ئەگەری زۆر هەیە لە دەرکردنی بڕیاری پێداچوونەوەی کەیسەکان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە.

لەراپۆرتەكەی رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەبارەی رەوشی دادگا و بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی زنیدانیانی بادینان ھاتووە، ” پرۆسەی دادگاییکردنی ئەم کەسانە لە دادگای تاوانەکانی ھەولێر پێشێلکاری یاسایی و دەستتێوەردانی سیاسی زۆری تێدا بوو”.

هاوكات ، بەڵقیس وویڵی، توێژەری باڵای جەنگ و قەیران لە ھیومان ڕایتس ۆوچ، رایگەیاند:”پرۆسەی دادگایکردنی پرکەموکورتی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق شتێکی نوێ نیە. بەڵام، پشتگوێخستنی سەرەتایترین پرەنسیپەکانی دادگایکردنێکی دادگەرانەیە بۆ سزادانی خەڵک بەھۆی ئەوەی گوایە پلانیان داڕشتووە بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان ئەوەش ئاست نزمییەکی نوێ و لەرادەبەدەر دەردەخات.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا