شێخ نەهرۆ داوایەک لە یەکێتی دەکات و یەکێتیش داواکارییەکەی ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆڵەتیك پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، شێخ نەهرۆ ڕابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لەبەرامبەر ڕێگەدان بە دروستکردنی پردێک لە نزیک تەکیەکەی داوای وەرگرتنی زەوی دەکات.

ئەمڕۆ دەروێشەكانی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی دژی دروستكردنی بەرزە پردێك لە نزیك تەكیەی كەسنەزانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و دژایەتی خۆیان بۆ دروستكردنی بەرزە پردەكە راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس، هۆكاری ناڕەزایەتی دەروێشەكانی شێخ نەهرۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە بەرامبەر دروستكردنی ئەو بەرزە پردەدا، شێخ نەهرۆ رابەری تەریقەتی كەسنەزانی داوای زەوی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرووەتەوە و داواكارییەكەی رەتكراوەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەو بەرزە پردە لەلایەن كەرتی تایبەت بە بڕی 15 ملیار دینار دروستدەكرێت بە ئامانجی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا