پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئاشکرایانکرد، لە کەناراوەکانی پارێزگای ئزمیر 22 کۆچبەری نایاساییان ڕزگارکرد و 12ی دیکەشیان دەستگیرکرد.
فەرماندەی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، دوای ئەوەی لە بوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە بەلەمێکی بچووکدا لە کەناراوەکانی سەر بە پارێزگای ئزمیر ئاگادارکرانەوە، توانیویانە بگەنە ناوچەکە و 22 کۆچبەر ڕزگاربکەن.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کۆچبەرانە لەلایەن یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕێنەوە بۆ ئاوە هەرێمییەکانی تورکیا.
ڕوونیکردەوە، لەهەمان ناوچەی تورکیا لەلایەن هێزەکانی کەناراوەکانی تورکیا 12 کۆچبەری نایاسایی دیکەیان دەستگیرکردووە و ڕادەستی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگای ئزمیر کراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.