پەرلەمانی عێراق لەسەر بۆردومانەكانی توركيا بانگهێشتی كازمی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

43 ئەندامی پەرلەمانی  عێراق لەبارەی بۆردومانكردنی خاكی عێراق ناوچەسنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن تورکیاوە بانگھێشتی مستەفا کازمی دەکات.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی  راگەیاند،لەسەر سنوربەزاندن و تۆپبارانە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا وهێزەبیانیەکان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستـان و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و هەروەها ئامادەکاریەکانی حکـومەت بۆ ئەنجامدانی هــەڵبژاردن 43 واژۆ كؤكراوةتةوةو بانگھێشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی دەکەن بۆ پەرلەمان.

وتیشی، بەشێكی دیكەی داواكاری ئەندامانی پەرلەمان بۆ بانگێشتكردنی مستەفا كازمی  لەسەر پرسی ئامادەکارییەکانی حکومەتە بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد،  واژۆى  پێویست بۆ بانگھێشتکردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق کۆکراوەتەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكرێت بۆ ئەوەی رەزامەندنی لەسەر داوای ئەندامانی پەرلەمان دەرببڕێت و پاشان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا