ئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەکات لەسەر پرسی مووچە و بوودجە و داواش دەکات هەناردەی نەوتی عێراق لەرێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە برێت مەککگۆرک، رێکخەری گشتیی کۆشکی سپی بۆ کارووبارەکانی باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامۆس هۆچستن راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ووزە و بەرهەمهێنان، کۆبوونەتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە، سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت عێراق سود لە سەرچاوەی دیکەی نانەوتی وەرگرێت بۆ دابینکردنی داهات و وتوویەتی، “عێراق خاکێکی بەپیتی هەیە بۆ کشتووکاڵ و دانەوێڵە و دەمانەوێت پەرە بەو بوارانە بدەین”.


هاوکات، برێت مەکگۆرک پێشوازی ئەمریکای لە رێککەوتنە نوێیەکەی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی مووچە و بوودجە دەربڕی و داواشیکرد بەزووترین کات هەناردەی نەوتی هەرێم و عێراق لە رێگەی بۆرییەکانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.

ماوەی نزیکەی شەش مانگە و بەبڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە رێککەوتی 25ی ئاداری 2023ەوە هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بەندەری جەیهان و تورکیاوە راگیراوە و تا ئێستاش نازاندرێت کەی دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم لەو رێگەیەوە دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا