پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لەپێناو تەواوکردنى ڕێکارەکانى خۆتۆمارکردن، دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا دوادەخرێت بۆ 25/10/2023.
ئەمڕۆ پێنجشەممە12ی تشرینی یەکەم، خوێندنی باڵا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا و بۆ تەواوکردنى ڕێکارەکانى خۆتۆمارکردن و وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەتەکان، ھەروەھا بەھۆی دەرچونی رێنمایی نوێی ژمارە (11)ی ساڵی 2023 تایبەت بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تاوەکو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە ڕێنماییەکە، بتوانن رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆلەتی خوێندن ئەنجام بدەن دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا دواخرا.
ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا، بە دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى کلینیکى پزیشکى و ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵی (2024-2023) لە ڕۆژى یەکشەمە رێکەوتی (15/10/2023) دوادەخرێت بۆ رۆژى چوارشەمە ڕێکەوتى (25/10/2023).