بزوتنەوەی ئیمتیداد دەستپێشخەری پێکهێنانی کوتلەی گەورەی پەرلەمان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی ئیمتیداد دەستپێشخەری پێکهێنانی کوتلەی گەورەی ڕاگەیاند کە پێکهاتووە لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و ئەو پەرلەمانتارانەی لە کوتلەکانیان جیادەبنەوە، ئامانج لەم دەستپێشخەرییەش پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە، لە کۆتاییشدا لە حاڵەتی نەگەیشتن بە دەرئەنجام، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە.

بزوتنەوەی ئیمتیداد خاوەنی نۆ کورسییە لە پەرلەمان و زۆربەی پەرلەمانتارەکانی چالاکوانانی گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بوون لە خۆپیشاندانەکانی تشرین.

لە بەیاننامەیەکدا بزوتنەوەی ئیمتیداد داوای جوڵانەوەی جەماوەری کرد بۆ فشارخستنەسەر سیستمی سیاسی وڵات تا بەرژەوەندی گەل بخاتەپێش بەرژەوەندی تاکە کەسی و حزبی.

باسی لەوەشکرد، ئەو گەنجانەی حکومەتیان ڕووخاند و یاسای هەڵبژاردنیان گۆڕی و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد، دەتوانن جارێکی دیکە هەمان کار لەگەڵ ئەو کەسانە بکەنەوە کە پێیان وایە خۆیان لەسەروو دەستوور و یاسان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا