ژمارەیەك بەرپرسی باڵای پۆلیس بە تۆمەتی بە قاچاخبردنی نەوت دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستگیركراوانی بە قاچاخبردنی نەوتی بەسرەی راگەیاندووە لە ناویاندا ژمارەیەك بەڕێوەبەری پۆلیسی تێدایە.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند: تا ئێستا 94 كەس بە تۆمەتی بە قاچاخ بردنی نەوت لە بەسرە دەستگیركراون كە لە ناویاندا هەریەكە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی باكور، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی وزە، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی باكور و بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی ناوەندی هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەركی ئەو بەڕێوەبەرانە پاراستن و دڵنیایی دان بووە بەو كەسانەی نەوتییان دەرهێناوە و شەوانە 20 بۆ 25 تانكەرییان لە بیرێكی سەر رێگەی سەرەكی نێوان پارێگاكانی میسان و بەسرە دەرهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا