پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەڕێی لیژنەی تایبەتەوە بەدواداچوون دەکرێت بۆ سەلامەتی باخچەی ئاژەڵانی چاڤی لاند و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، “سەرەڕای سزای ماددی دەبێت تا کاتی ئەنجامدانی کاری پێویست ئەو بەشەی ئاژەڵان دابخرێت”.
بەرزان شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “له‌ڕێی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندەوە به‌دواداچوون دەکەین چونكه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ باخچەی ئاژەڵانی چاڤی لاند سه‌لامه‌ت نه‌بووه بۆ هاووڵاتییان و منداڵان كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن”.
جەختی لەوەشکردەوە، “هه‌رچی زووه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین و سه‌ره‌ڕای سزای مادی، ده‌بێت تا كاتی ئه‌نجامدانی كاری پێویست، ئه‌و به‌شه‌ی ئاژه‌ڵان دابخرێت و رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2022 ورچێك لە باخچەی ئاژەڵانی چاڤیلاند لە شاری سلێمانی، پەلاماری منداڵێكی تەمەن سێ ساڵانی دا و بە سەختی برینداری کرد.