لەهەولێر پارێزەرێک دەڕفێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەولێر پارێزەرێک لەلایەن چوار چەکدارەوە دەڕفێنرێت و بەتوندی ئەشکەنجە دەدرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میدیاکان کەوتووە، شەوی ڕابردوو لە هەولێر چوار چەکدار پارێزەرێکیان لەبەردەم ماڵەکەی ڕفاندووە و بەتوندی ئەشکەنجەیان داوە، وەک شکاندنی دەموچاو و سەر تاشین و دواتر لەبەردەم ماڵەکەی فڕیانداوە.

برای پارێزەرەکە ڕایگەیاند، هیچ دوژمنایەتییەکی نەبووە، تەنها لەبەرئەوەی لەسەر دۆسیەی نێوان ژن و مێردێک کاریکردووە و پارێزەری ژنەکە بووە لەلایەن هاوسەری ژنەکەوە ئەو هێرشەی بەرامبەر ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، “هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە و کاری تەنها بەرگریکردن بووە لە یاسا، ئەگەر بەرگریکار لە یاسا ئەوەی بەسەربهێنرێت قوڕ بەسەر خەڵکی دیکە”.

داوای لە کاربەدەستانی حکومەت و هەولێر کرد، دۆسیەکە ون نەبێت و بەومەرجە ئازادیان کردووە، کە شکات نەکات ئەگەرنا هەڕەشەی کوشتنی کەسوکار و خێزانەکەیان لێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا