پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی چوارشەممە 11_1_2023 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و چارەسەكردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ كرا.
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە دا كە ئێستا دەرفەتێكی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی كێشەكانی پەیوەندیدار بە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرال بۆ ساڵی 2023 و پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدرال.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم، جەختی لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەتی مافە دەستوورییەكان و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی و ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدرال و جێبەجێكردنی ماددەی 140 و دەستەبەركردنی مافە دەستوورییەكانی پێشمەرگە و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال كردەوە.