پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق ئاشکرایکرد، زیاتر لە دوو هەزار و 500 بینای بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەڕەشەی ڕووخانیان لەسەرە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەرگری شارستانی بەغدا ڕایگەیاند، لەدوای ڕووخانی بینای تاقیگەی نیشتمانی بەغدا و گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی پەیوەست بە سەلامەتی گشتی دەرکەوت، دوو هەزار و 517 بینا لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق مەترسی ڕووخانیان لەسەرە.
لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق حاڵەتی ڕوخانی بیناکان تۆمارکراوە دیارترینیشیان ڕووخانی بینای تاقیگەی نیشتمانی بوو کە دەکەوێتە ناوەڕاستی بەغدا و بەهۆیەوە چەند هاوڵاتییەک بوونە قوربانی.