پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە23ی کانونی یەکەم، حەوتەمین کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان لە عێراقەوە بۆ غەززە بەڕێکراوە.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” ئەمڕۆ حەوتەمین کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان لە عێراقەوە بۆ غەززە بەڕێکراوە و لیژنەیەک سەرپەرشتی دەکات و بەسەر هاوڵاتیانی فەڵەستیندا لە غەززە دابەشی دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لە هاوکارییەکان بریتییە لە 15 تۆن ماددە، کەرەستەی پزیشکی، دەرمان و چارەسەر، هەروەها ئەم هاوکارییانە بەردەوامییان دەبێت.
ڕوونیکردەوە، لە بنکەی سەربازی شەهید محەمەد عەلاوە لە فڕۆکەخانەی عەریش لە میسر فڕۆکەکان فڕیوون و لەژێر چاودێری مانگی سوری عێراقیدا دەگەیەندرێنە مانگی سوری میسر و خەڵکی فەڵەستین لە کەرتی غەززە.