ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەفغانستان بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای دەکات، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی قوتابخانە ئایینیەکەی ئەفغانستان بەرزبۆتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی، قوتابخانەیەکی ئایینی لە ویلایەتی خۆست لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بەرزبۆتەوە بۆ، 7کوژراو و 15بریندار.

بەپێی وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی کاتی ئەفغانستان، نارنجۆکێک لە ئەو خوێندنگایە تەقیوەتەوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، بەهۆی تەقینەوەیەک لە نزیکی مزگەوتێک لە کابول کوژران و برینداربوونێکی زۆری لێکەوتەوە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا