“یەكێتی لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتێكە لەخزمەتی هاووڵاتیاندا بێت”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمین بابە شێخ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی لەگەڵ (دەیڤد هەنت كونسوڵ گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان) و شاندی سەربازیی بەریتانیا كۆبووەو لەدیدارەكەدا رایگەیاند: وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەكدا گفتوگۆكانمان بە ئاڕاستەی لەیەكتر تێگەیشتن بێت .

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەمین بابە شێخ، گرنگیی ئەم پەیوەندیانەی یەكێتی و هەرێمی كوردستانی لەگەڵ ناوەندە سیاسی و سەربازییەكانی وڵاتێكی وەك شانشینی یەكگرتووی بەریتانیای بەپێویست و گرنگ وەسفكردو دووپاتیكردەوە، كە هاوبەشێكی سەرەكی و بەهێزی هاوپەیمانان بووە لەڕزگاری و ئازادی عێراقەوە تاكو جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو داعش.

وتیشی: پشتیوانێكی بەردەوامیی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە بوون لە مەشق و راهێنان و رێكخستنەوە بەرەو یەكخستنەوەشیان .

هەر لەكۆبوونەوەكەدا گقتوگۆ لەسەر بارودۆخی هەرێم و عێراق بە گشتیی كراو ئەمین بابەشێخ بۆ شاندی میوانی تەئكید كردەوە، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەرچی زووە پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵی عێراقی بەلاوە مەبەستە كە كابینەیەك بێت كە خزمەتی هاووڵاتی بكات و لەئاست چارەسەركردنی كێشەكانی عێراقی فیدراڵدا بێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا