“لە چەند رۆژی داهاتوو بەغدا پارەكەی هەرێم دەنێرێت”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرمانی عێراق دەڵێت: لە چەند رۆژی داهاتوو عێراق پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: لە ئێستادا حكومەتی عێراق دەستی بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆی كردووە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتودا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێرێت.

سەبارەت بەوەی حكومەتی عێراق بە نیاز بێت بەشێك لە موچەی فەرمانبەران پاشەكەوت بكات ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: بەهیچ جۆرێك پاشەكەوت رونادات و یاسا رێگە بەوە نادات، جگە لەوەش حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای قەرز رەوانەی پەرلەمان دەكات و یاساكەش پەسەند دەكرێت لەپەرلەمان، بۆیە گرفت لە دابەشكردنی موچە دروست نابێـتەوە.

تا ئێستا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی نیسانی 2020ی فەرمانبەرانی نەداوەو چاوەڕێی 320 ملیاردینارەکەی عێراقە ئەو كاتە بە لێبڕینی 18% ەوە مووچە دابەش دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا