وتەبێژی یەكێتی وەڵامی “لێدوانە زبرەكانی” وتەبێژی پارتی دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەڵامی “لێدوانە زبرەكان”ی وتەبێژی پارتی دەداتەوە.

ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: ماوەیەكە لێدوانەكانی وتەبێژی پارتی، كە بەداخەوە گوزارشت لەرای فەرمی پارتی دەكات، زبرو ناجۆرن وئیستفزازین، لەگەڵ ویستی یەكڕ‌یزی كورد ناگونجێت و یارمەتی هاوهەڵوێستی گەلەكەمان لەبەغدا ویەكڕ‌یزی لە كوردستان نادات.

وتەبێژی یەكێتی ئەوەی خستەڕوو، پۆستی سەرۆك كۆمار لە عێراقی دوای روخانی رژێمی دیكتاتۆر، ئیستحقاقی كورد و یەكێتیی بووە و جارێكی تریش پێداگری لێدەكەینەوە ، جا بە یەكڕ‌یزی یان بەبژاردەی هەڵبژاردن و دیموكراسیش بێت كە هەردووكی تاقیكراوەتەوە.

باسی لەوەشكرد، ئێمە وەك یەكێتی پێمان ئاساییە، هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای بەرپرسیارێتییە گشتییەكانی عێراق و كوردستان بكرێت، چونكە ئەگەر ئەم هەڵسەنگاندنە ببێتە نەریت لە وڵاتەكەماندا پۆستی سەرۆك كۆماری یەكێتی لە خولە جیاجیاكاندا بەسەربەرزی لێی دەردەچێ و خێرو بێری بۆ كورد روونە، ئەوە پۆستی لایەنەكانی ترە لە بغداد و هەرێم رەنگە قەرزار بار ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا