سەرۆك كۆمار و باڵیۆزی سعودیە لە عێراق كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، رۆژی سێشەممە لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە عەبدولعەزیز شەمەری باڵیۆزی عەرەبستانی سعودیە لە عێراق.

لە میانی دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار بە بایەخەوە باسی لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عێراق و شانشینی عەرەبستانی سعودیە كرد و گرنگی بەردەوامییدانیانی دوپاتكردەوە بە مەبەستی هێنانەدی بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو وڵات و رۆڵبینین بۆ پشتیوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

باڵیۆزی عەرەبستانی سعودیە ئاماژەیكرد بە پەرۆشی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بۆ بەهێزكردنی میكانیزمی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا.

سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ پاڵپشتیكردنی هەموو هەوڵەكان بە ئامانجی چەسپاندنی بناغەكانی هاریكاریی بنیاتنەر لە نێوان هەردوو وڵات كە خزمەت بە خواستەكانی عێراق و هەر دوو گەلی برا بكات بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا