پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتەسەر گوندی بەتاتخەی سەربە ناحیەی ریاز لە ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هەڵیانکوتاوەتەسەر گوندی بەتاتخە کە تێیدا پۆلیسی فیدڕاڵی هەیە و هێزە ئەمنییەکان توانیان بەر بە هێرشەکە بگرن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، هێرشەکە دوو قوربانی لێکەوتەوە کە یەکێکیان ئەندامی ئاسایش بووە و ئەوەی دیکەش موختاری گوندەکە بووە، هاوکات کوڕ و برای موختارەکە بریندارن.