بانکی ناوەندی لەسەر فرۆشتنى دۆلار بە کاش هاتە دەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هەموو دەنگۆکانی رێگەگرتن لە هاوڵاتیان لە کڕینی دۆلار لە بانکەکە رەتدەکەنەوە و تۆماری ئەلکترۆنی، پێویستى دۆلاری هاوڵاتیان دابین دەکات و رێگری دەکرێت لە دووبارە فرۆشتنەوەی دۆلار بە هەمان کەس.
بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندوە، سەرجەم دەنگۆکانی نەفرۆشتنی دراوی دۆلار بە شێوەی کاش بە هاوڵاتیان رەتدەکەنەوە و تۆماری ئەلکترۆنی بانکەکە دووپاتیدەکاتەوە کە پێویستی دراوی دۆلاری هاوڵاتیان دابین دەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگری دەکەن لە فرۆشتنەوەی دۆلار بە هەمان کەسی دووبارە، ئەمەش لە پێناوی دابینکردنی دراوی بیانی بۆ هاوڵاتیان بەبێ بوونی بەربەست.

هەروەها بانکی ناوەندی داوا لە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن دەکات بۆ گەیشتن بە دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە چالاکی و رێکارەکانی بانکی ناوەندی تەنها لێدوان لە خۆیان وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا