پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند، چیتر کۆرۆنا بە حاڵەتێکی لەناکاوی تەندروستیی جیهانی هەژمارناکرێت.
لەوبارەیەوە تیدروس ئەدهانوم گیبریسوس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد، “بەهیوایەکی گەورەوە کۆتاییهاتنی کۆڤید-19 ڕادەگەیەنم وەک حاڵەتێکی لەناکاوی تەندروستی جیهانیی، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت وەک هەڕەشەیەک بۆسەر تەندروستی جیهان کۆتاییهاتبێت.
ڕۆژی 11ی ئاداری ساڵی 2020 ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی پەتای کۆرۆنای بۆ جیهان ئاشکراکرد و دوابەدوای ئەو ڕێکەوتە وڵاتان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکانی داخستن و کەرەنتین کرد.