پۆڵەتیک پرێس
ئەمریکا سزای بەسەر ئیدارەی پیشەسازی بەرگری تورکیا و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتەدا سەپاند بەهۆکاری ئەوەی پەیوەندیان لەگەڵ کەرتی بەرگری روسیا هەبووە.
ماڵپەڕی تایبەت بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەو سزایانەی ئەمریکا دەستەی پێشەسازی بەرگری تورکیا و ئیسماعیل دەمیری سەرۆکی ئەو دەستەیە دەگرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، هۆکاری سزاکانی ئەمریکا بوونی پەیوەندییە لەنێوان ئەو لایەنانەی تورکیا و کەرتی بەرگری روسیا و کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400ی روسی.
باس لەوەشکراوە، سزاکان بریتین لە رێگریکردن لەپێدانی مۆڵەت و مۆڵەتی هەناردەی ئەمریکا نۆ ئیدارەی پیشەسازی بەرگری تورکیا و سنوردارکردنی ڤیزا لەسەر ئیسماعیل دەمیر سەرۆکی ئیدارەکە و بەرپرسە سزادراوەکانی دیکە.
رۆژی هەینی رابردوو کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر رۆشنایی کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400ی روسی لەلایەن تورکیاوە، پەسەندیکرد سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنرێت.