پۆڵەتیک پرێس:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌بۆنه‌ی 1ى ئایار جه‌ژنی كرێكارانی جیهان، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌ردانی لقی سلێمانی یەكێتی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستانی كرد و چه‌ند كرێكارێكیشی به‌سه‌ركرده‌وه.
حاكم قادر حه‌مه‌جان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكارانی جیھان و كوردستان كرد و رایگه‌یاند، ١ی ئایار له جیهاندا بووه‌ته هێمای تێكۆشان و كۆڵنه‌دانی كرێكاران، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری و له كوردستانیش كرێكاران چینی زه‌حمه‌تكێش و ماندووی وڵاتن و ڕۆڵی كاریگه‌ریان له پێشكه‌وتنی ئابووریی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه و خه‌باتی كرێكاران له‌پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و مافه یاساییه‌كانیان به‌رز ده‌نرخێنین .
هاوكات جه‌ختیشی كرده‌وه، كێشەی ئێستای كرێكاران بێكاریە و هه‌لی كاریان ده‌ستناكه‌وێت و چینی زه‌حمه‌تكێشی كرێكار ئێستا به‌ده‌ست بێكارییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ھەروەھا داوای كرد ژیان و گوزەرانی كرێكاران و چین و توێژەكانی تر باش بكرێت و حیزبه‌كان و بازرگانه مشخۆره‌كان ده‌ست له قۆخكاری بازاڕ هه‌ڵگرن و سه‌ندیكای كرێكارانیش نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی بێ چه‌ند و چوونی كرێكاران بێت.
حاكم قادر باسی له‌وه‌شكرد كه ده‌بێت سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، بێنه پێشه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ردی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا.