پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە20ی ئایار، چەند تەقەینەوەیەک شاری ئۆم درمانی سودانیان هەژاند، کە ماوەی زیاتر لە مانگێک دەبێت شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە.
بەپێی ماڵپەڕی حورە، سەرەڕای ڕاگەیاندی ئاگربەستی نێوانیان، ئەمڕۆ شەممە چەند تەقینەوەیەک لەنزیک رادیۆ و تەلەفزیۆنی سودان ڕوویدا.
لەکاتێکدا، ڕۆژی هەینی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خەرتومی پایتەختی سودان و شاری بەحری ئەنجامدرا و شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەردوولا بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس.
بەپێی ئاماری کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان، شەڕ و پێکدادانەکانی سودان بووەتەهۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 843 هەزار کەس لەناوخۆی سودان و لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی 250 هەزار کەسیش هەڵهاتوون بۆ وڵاتانی دراوسێ.