ئێران: حەوت وڵات بەشداربوون لە کوشتنی قاسم سولەیمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کازم غەریب ئابادی ئەمنداری گشتی لیژنەی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا دەبێت دادگایی بکرێن، جەختی لەوەش کردەوە، بە تەنها ئەمریکا نەبووە چەند کەسێکی دانیشتووی ئەمریکا و ئەڵمانیا و بەریتانیا ئوردن و چەند وڵاتێکی دیکە بۆ دادگایی کرد دیاری کراون.

ئابادی ئاماژەی بەوەشدا، هیچ بڕیارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی تیرۆر لە لایە ڕۆژ ئاواوە نیە، هەر بۆیە هیچ دەستکەوتێکیش بەدی نایەت.

وتیشی دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی لەسەر سێ ئاست لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت، یەکەمیان لەدادگانی عێراق، دووەم لە دادگاکانی ئێران سێیەم لەسەر ئاستی دادگا نێودەوڵەتیەکان، حەوت وڵات بەشداربوون لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا، ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوە بۆ دەستکەوتنی خێرای دەرئەنجامەکانی دۆسیەکە.

ڕوونیشی کردەوە، سێ کۆبوونەوە لە بەغدا و تاران بەڕێوە چووە، بەڵگەنامەی جۆراوجۆریان ئاڵوگۆڕ کردووە، کە پێکهاتووە لە 1500 لاپەڕە، ڕەوانەی نزیکەی 7 وڵات کراون، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نەبووە.

3ی کانوونی دووەمی 2020، هەریەکە لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس لە بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا