بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە خاتوو ڤیكتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کرد.

لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم، عیراق، ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا دووپاتكرایەوە.

لەدرێژەی دیدارەكەدا رۆڵ و ئەركی داهاتووی هێزەكانی هاوپەیمانان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هاریكارییەكانیان بۆ هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق تاوتوێكرا و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەبێت مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ واقیع و پێویستییەكانی ئەمڕۆی ناوچەكە بگونجێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی ناوچەكە، بۆ ئەمەش پشتیوانیی لە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی عیراق و هاوپەیمانان دەكەین بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە خزمەت بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە بكات.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و بیروڕای لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا، لەو چوارچێوەیەشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی روونكردنەوە و وتی، یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو تاوەكو سیستمێك پەیڕەو بكرێت كە گوزارشت لە هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمەكەمان بكات و ببێتە مایەی بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی.

وتیشی، هەڵبژاردن بەو شێوەیەی كە هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەك بەهێزتركردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا