رۆژنامەیەك: عیزەت دووری لە هەولێر مردووە

پۆڵەتیك پرێس

رۆژنامەیەی اخبار الخلیجی بەحرەینی ئاشكرایدەكات عیززەت دووری جێگری یەرۆكی پێشووی رژێمی بەعس لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر مردووە.

 

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردووە، عیزەت دووری كە پێشتر هەواڵی مردنی راگەیەنرابوو، لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر مردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوای مردنی، كەسوكارەكەی تەرمی عیزەت دورییان بردۆتەوەو لە شوێنێكی نزیك لە قەزای دۆرەی تكریت بەخاكیان سپاردووە.

رۆژی 26ی ئەم مانگە حیزبی بەعس لە بەیاننامەیەكدا مردنی عیزەت دووری، جێگری پێشووتری سەرۆك كۆماری عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی فەرمانداری حیزبی بەعسی راگەیاند.

لەبەیاننامەكەی حیزبی بەعسدا هاتووە، “عیزەت دووری لەسەر خاكی عێراق خاكی جیهاد، ئەمڕۆ سەرۆكی بەعس، عیززەت ئیبراهیم سەركردەی دڵسۆز، كە لە بەرزترین لوتكەكانی شكۆو بەخشیندا بوو، خۆڕاگر، خۆڕاگر، خۆڕاگر، باوەڕ بە رێپێوانەكەی بەعس‌و مافی گەلەكەی‌و بۆ ژیانێكی ئازاد و سەربەرزانە كۆچی دوایی كرد”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا