رێبوار جاف: سەركردایەتی یەكێتی یەك دەنگ‌و یەك هەڵوێستە

پۆڵەتیك پرێس:
رێبوار جاف ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەختیكردەوە، سوورن لەسەر داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزی ئیداری‌و دارایی‌و رایگەیاند، ئەوان لامەركەزییان بۆ هەموو پارێزگاكانی هەرێم داواكردووە، نەك تەنیا سلێمانی.

رێبوار جاف، كە هاوكات بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی نیشتمانییە، لەلێدوانێكی تایبەتی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتیشی: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن، كە لەناو سەركردایەتی یەكێتی بۆچوونی جیاواز هەیە بۆ پرسی لامەركەزی دوورە لەراستییەوە.

هەروەها رایگەیاند، هاوسەرۆكان‌و سەركردایەتی یەكێتی وەك یەك تیم كار دەكەن‌و دەیانەوێت خزمەتی هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ جیاوازی بكەن‌و لەو پێناوەشدا كاری جددی دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی دوو شەممە هەشتی شوبات، میدیای پارتی بڵاویكردەوە، كە گوایە لەناو سەركردایەتی یەكێتی بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەر پرسی لامەركەزی.

یەكێتی نیشتمانی ماوەیەكی زۆرە پرۆژەی ئامادەكردووەو دەیەوێت لامەركەزی ئیداری‌و دارایی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بچەسپێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا