پەرلەمانی توركیا دەنگ بەمانەوەی هێزەكانی توركیا لە عێراق و سووریا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ پەرلەمانی توركیا پێشنیازێكی سەرۆككۆمار تاوتوێدەكات بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە عێراق و سوریا، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیاش بڕیاریدا دژی پێشنیازەكە دەنگ بدات.

رۆژی سێشەممە 17ی تشرینی یەكەم پەرلەمانی توركیا كۆدەبێتەوە و یەكێك لە برگەكانی بەرنامەی كاریش یاداشتێكی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی توركیا لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە.

هەردوو فراكسیۆنی ئاكپارتی و مەهەپە كە زۆرینەی پەرلەمانی توركیا پێكدەهێنن، پشتیوانی خۆیان بۆ یاداشتەكە راگەیاندووە، بەڵام پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە دەڵێت، دەنگ بە پێشنیازەكە نادات.

5 ی ئەم مانگە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد كە مانەوەی هێزەكانی توركیا لە سوریا و عێراق بۆ دوو ساڵی دیكە درێژبكاتەوە، بەهۆكاری ئەوەی مەترسییەكانی سەر “ئاسایشی نیشتمانی توركیا بەردەوامن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا