پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی سەرەکی ڕاپەڕین ـ ناوشار کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی سەرەکی راپەڕین ـ ناوشار کەسێک گیانی لەدەستداو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشهاتووە، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ لەلایەن شۆفێری ئوتومبیلی جۆری نیسان پیک اب دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست دەدات دەپەڕێتەوە شەقامی بەرامبەر و خۆی دەکێشێت بە دوو ئوتومبیلی تردا.