بانكی ناوەندی نرخی دیناری بەرانبەر دۆلار دابەزاند

پۆڵەتیك پرێس:
بانكی ناوەندی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی نرخی دیناری بەرانبەر دۆلار دیاریكرد، كە هەر 100 دۆلارێك بەرانبەر 147 هەزار دینار دەبێت.

بانكەكە لەمیانی بەیاننامەیەك رایگەیاندووە، لەماوەی مانگەكانی كۆتایی ئەمساڵدا، گفتوگۆی چڕ لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی‌و دەسەڵاتی یاسادانان لەسەر كۆی بارودۆخی ئابووری‌و قەیرانی دارایی لەدارایی گشتی دا بەهۆی كەمی نرخی نەوت و بەرهەمهێنان‌و ئاڵنگارییە ئابووری‌و تەندروستییەكان ئەنجامدراو ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیش چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا، كە وەزیری دارایش بەشداری لەهەندێك لەكۆبوونەوەكان كرد.

بانكەكە راشیگەیاند، ئەوە شێواندنەی لەئابووری عێراقدا، كە دارایی گشتی هەژار كردووە هەیە، توانای چاكسازی لە حكومەت و وەزارەتی دارایی سنووردار كردووە، بۆیە باری دارایی ئەوەندە خراپە.

بانك ئاماژەی بەوەش كردووە، پشت بەستن بەسیاسەتی ئابووری و دارایی نوێ‌، بڕیاردراوە نرخی نوێی دینار دینار دیاری بكرێت، بۆیە لەرۆژی یەك شەممەوە ئەو بڕیارە وەك خۆی جێبەجێدەكرێت.

پێشتریش عەلی عەلاوی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لەرێگەی بەیاننامەیەكەوە بەهای دینار بەرانبەر دۆلار دیاری دەكەین، كە بۆ هەر 100 دۆلارێك بەرانبەر 145 هەزار دیناری عێراقی دەبێت.

لەبارەی كاتی راگەیاندنی نرخەكەی عەلی عەلاوی وتی: لەكۆتایی ئەمساڵ، یان سەرەتای ساڵی داهاتوو بەفەرمی ئەو نرخە دیاری دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا