داوادەکرێت ماددەی ڕاگەیاندن و یاسا بخرێتە پرۆگرامی خوێندنەوە

پۆڵەتیک پرێس

 

لیژنه‌ی په‌روه‌رده لە ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراق رایدەگەیەنێت، هه‌وڵێک هەیە بۆ ‏دانانی هه‌ردوو مادده‌ی ڕاگه‌یاندن و یاسا له‌ پرۆگرامه‌کانی خوێندن‎.‎

 

قصی یاسری سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا لە ئەنجومەنى نوێنه‌رانى ‏عێراق رایگەیاندووە”هەندێک ڕاگەیاندکار و سەندیکای پارێزەران داوایانکردووە هەردوو ‏ماددەی ڕاگەیاندن و یاسا لە پرۆگرامی خوێندن دابنرێت”. ‏

وتیشی:” بە هۆی ئەوەی سەرجەم بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ‏لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەران دراوە و زۆرێک لە پێشنیارەکان لیژنەکە پێشکەشی ‏کردووە و وەزارەتیش پەسەندی کردوون، بۆ ئەم بابەتەش نوسراومان ئاراستەی وەزارەت ‏کردووە و چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتین”.‏

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا