لەسۆران بڕیارێكی توند بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەردەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەراتی هاتوچۆی سۆران بڕیارێكی نوێی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەركرد، هاوكات ئاماژە بەوەدراوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ناو شار ڕادەوستن دەستیان بە سەردا دەگیرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، هەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەی بێ سەرەتان وەك ( مانفێست، تابلۆی بیانی، تابلۆی ساختە، بێ تابلۆ و ژمارەی كاتی ماوە بەسەر چوو)، كە لە ناو شار رادەوستن دەستیان بە سەر دادەگیرێت و بە كرێنی هاتووچۆ دەگوازرێنەوە بۆ گەراجی بەرێوەبەرایەتیەكە”.

هاتوچۆی سۆران دەشڵێت، بەپێی بریاری ژمارە (79 /سالی 2016) بری (75000) حه فتاو پێنج هەزار دینار رسوماتی گواستنەوەی كرێن بە پسولەی (68 ێ‌ ) لێیان وەردەگیرێت دواتر بەپێی بەیانی ژمارە (1 و 7) سالی 2016 رێكاری یاساییان لەگەلدا دەكرێت”.

بە گوێرەی ئامارەكان لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 19 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بوونی هەیە و نزیكەی نۆ هەزار لەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایەنەش دەكەونە سنوری قەزای سۆران، هاوكات هەر بەگوێرەی ئەو داتایانەی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەكراوە لە سلێمانی سێ هەزار، لە راپەڕین دووهەزار، لە هەولێریش 1500-1600 لەسنوری پارێزگای دهۆكیش هەزار و 500 ئۆتۆمبێل هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا