قەیس خەزعەلی: ئێمە قەرزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستانین و لە یەکەم چرکەساتەوە لەگەڵمان بوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، “ئێمە قەرزاری یەکێتی نیشتمانی کوردستانین و لە یەکەم چرکەساتەوە لەگەڵمان بوون”.

لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار قەیس خەزعەلی ئاماژەی بەوەکرد، “پێمان باش بوو چوارشەممە 27ی تەمموز هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکرێت، بەڵام کاتێکی زیاترمان بە برایانی کورددا تا لەسەر یەک کاندید ڕێکبکەون”.

وتیشی، “ئێمە هیوادارین بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن ئەوا ئەم پرسە بە هەڵبژاردن یەکلایی دەکەینەوە”.

لەبارەی دەنگدان بە کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار قەیس خەزعەلی ئەوەی خستەڕوو، “ئێمە قەرزاری یەکێتین، ئەوان لە یەکەم چرکەساتەوە لەگەڵماندا بوون، بۆیە پابەندبوونێکی ئەخلاقی و وەفادارییە کە دەنگ بە کاندیدی ئەوان بدەین ئیتر هەر کەسێکە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی بە کۆی دەنگ محەمەد شیاع سودانی پەرلەمانتاری عێراقی وەک کاندیدی کۆتایی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا