لەمساڵدا پێشێلكارییەكان بۆ دوو هێندە زیادیانكردووە

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی ئاشتی و ئازادی ئاماری پێشێلكاریەكانی ئازادی رادەربرین لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەراورد بەساڵی رابردوو پێشێلكاریەكان بۆ دوو هێندە زیادیانكردووە.

سەنگەر یوسف نوێنەری رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا دێت ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرەو خراپی دەچێت و پێشێلكاریەكان بەراورد بە ساڵی رابردو دوو هێندە زیاتر زیادیكردووە، بەجۆرێك لە 2019 تەنها 83 پێشێلكاری هەبووە، بەڵام لەمساڵدا ژمارەكە بۆ 207 حاڵەت زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جۆری پێشێلكارییەكان خۆی لە رێگریكردن لە گردبونەوە و خۆپیشاندان، داخستنی كەناڵەكانی راگەیاندن، رێگریكردنی لە كاری رێكخراوەیی و راگرتنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و مافی بەدەستهێنانی زانیاری دەبینێتەوە.

نوێنەری رێكخراوی ئاشتی و ئازادی باس لەوە دەكات، زۆرترین پێشێلكارییەكان لە سلێمانی بووە، بەشێوەیەك 94 حاڵەت پێشێلكاری هەبوە و لە هەولێر 58 حاڵەت و لە دهۆكیش 37 حاڵەت هەبووە، هاوكات لە پارێزگای هەڵەبجەش 18 حاڵەت تۆماركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا