پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی، حكومه‌ت توانای دابینكردنی موچه‌ی نابێت ئه‌گه‌ر قه‌رز نه‌كات.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌شیر حه‌داد له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق كه‌وتوه‌ته سه‌ر یاسای قه‌رزكردن، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی نه‌دات ئه‌وا حكومه‌ت توانای دابینكردنی موچه‌ی نابێت”.
به‌شیر حه‌داد وتیشی، عێراق به دۆخێكی ئابووری خراپ‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و په‌رله‌مان ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو تاوتوێی پڕۆژه‌یاسای قه‌رزكردن ده‌كات كه له حكومه‌ته‌وه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كراوه.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، عێراق به دۆخێكی سه‌ختی دارایدا تێپه‌ڕده‌بێت، كه توانای دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی به‌ستوه‌ته‌وه به‌ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای قه‌رز.
به‌وته‌ی به‌شیر حه‌داد، حكومه‌تی عێراق داوایكردووه په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر قه‌رزكردنی 41 ترلیۆن دینار.