وڵاتێكی گەورەی ئەوروپا هۆشداری لە سێیەم شەپۆلی کۆرونا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند  بەدوای کەمکردنەوەی بەردەوامی هەوکردنی پەتای كۆرانەوەن و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین ئەو هەوڵدەدەن.

ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕۆژی دووشەممە لە کاتی کردنەوەی پێشانگای پیشەسازی هانۆڤەر بۆ ساڵی 2021  وتی : ” دەبێت ئەوە دووپات بکەینەوە کە شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا  ڕەنگە بۆ هەمووان توندترین شەپۆل بێت  و دەبێت رێگری لێبكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ژمارەی قوربانییەکانی كۆرۆنا لەئاستێكی  زۆر بەرزدایەو  یەکەکانی چاودێری چڕلە نەخۆشخانەکان جارێکی ترپڕبونەتەوە لەو كەسانەی توشی پەتای كۆرۆنا دەبن.

ئاماژەی بەوەشكرد،  کوتان گرنگترین چەکە لە جیهان  بۆ تێشکاندنی شەپۆلەكانی كۆرۆناو تاقیکردنەوەکان یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی هەڵمەتی کوتان کاریگەری زۆری هەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک