پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆوە سێشەممە دەست دەکەن بە دابەشکردنی دووەمین بەشەخۆراکی مانگانە و مانگی ڕەمەزان.
ئەمڕۆ سێشەممە19ی ئادار، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،” لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، ئامادەکارییەکانیان بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان تەواو کردووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ماددە خۆراکییەکانیان ڕادەستی کۆگاکان کردووە و بریکارەکانیش پشکەکانیان وەرگرتووە.
ڕوونکراوەتەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان سەردانی بریکارەکانیان لە ناوچەکانیان بکەن.