پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە دەروازەکانی ناوچەی سەوز لە بەغدا داخران.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس ڕایگەیاند، ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا داخراوە و دەروازەکانی گیراون.
باسی لەوەشکرد، تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت کە باجیان هەیە بچنە ناو ناوچەکە و هۆکاری داخستنەکەشی نازانرێت چییە.
ناوچەی سەوز بە یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانی بەغدای پایتەختی عێراق دادەنرێت، بەهۆی ئەوەی بارەگای زۆریك لە فەرمانگە حکومییەکان و بارەگای نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانی تێدایە.