ئەردۆغان: پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان دەستیپێکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان دەستیپێکردووە و بە ویستی خۆیانە دەگەڕێنەوە یاخود دەمێننەوە.

لە نوێترین لێدوانیدا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا وڵاتێکە %99ی دانیشتووانەکەی موسڵمانن، چەندین هاوڵاتی سوریش لێرەن کە ناچاربوون بەهۆی جەنگ و ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن.

وتیشی، تا ئێستا زیاتر لە 100 هەزار ماڵمان لە باکووری سوریا لەڕێی دامەزراوەکانمانەوە بنیادناوە، ئاوارە سورییەکانیش دەگەڕێنەوە ئەوێ و لەو ماڵانەدا نیشتەجێ دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو، دژی گەڕانەوەی ناچاریی ئاوارە سورییەکانم ئەوە ستەمە، بەتایبەت کە خۆیان بە ویستی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە و ئێمەش هەموو یارمەتییەکی پێویستیان پێشکەش دەکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا