پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت نزمه پهستانێكی جهمسهریی سارد روو له ناوچهكانی وڵات بكات و لێزمە باران هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە.
کەشناسی عێراق ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆوە سێشەممە12ی کانونی یەکەم، باران بارین ناوچەکانی باکور و ڕۆژئاوای عێراق بگرێتەوە، هەروەها لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە لێزمە باران هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ئەنبار، نەجەف و چەند ناوچەیەکەی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراقی بگرێتەوە.
ڕوونیکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە13ی کانونی یەکەم، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و بەشیوەیەک حەوت بۆ هەشت پلە نزم دەبنەوە.