پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لێپرسراوى هۆبه‌ی كوشتارگه‌كانى سلێمانى ده‌ڵێت، خواست له‌سه‌ر كڕینى گۆشتى سوور له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به رێژه‌ى 60% كه‌مى كردووه.
دكتۆر بورهان عومه‌ر لێپرسراوى هۆبه‌ى كوشتارگه‌كانى سلێمانى له‌باره‌ى كوالیتى گۆشتى فرێش و گۆشتى به‌ستوو به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: دوو جۆر گۆشتمان هه‌یه فرێش و به‌شتوو، گۆشتى فرێش بۆماوه‌ى 72 سه‌عات هه‌ڵده‌گیرێت به‌ڵام گۆشتى به‌ستوو له‌كارگه‌ى تایبه‌ت بۆ ماوه‌ى ساڵێك هه‌ڵده‌گیرێت له پله‌ى -18 دا ، له رووى كوالێتییه‌وه گۆشتى فرێش و به‌ستوو هیچ جیاوازییه‌كیان نیه، له‌رووى كوالیتى خۆراكه‌وه هه‌مان به‌هاى خۆراكیان هه‌یه، به‌مه‌رجێك گۆشتى فرێشه‌كه له كوشتارگه سه‌ربڕدرابێت و پشكنینى پێش و پاش سه‌ربڕینى بۆكرابێت و به‌رێكاره پێویسته‌كاندا تێپه‌ڕى بێت بۆئه‌وه‌ى دڵنیابین هیچ نه‌خۆشیه‌كى نیه.
دكتۆر بورهان عومه‌ر وتى: گۆشتى به‌ستووش ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كه‌ى دیاربێت به‌تایبه‌تى ئه‌و گۆشتانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌و بازرگان و كۆمپانیایانه‌ى به‌ناوى هێنانى سامانى ئاژه‌ڵه‌وه پۆلێن كراون، به‌پێى چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌كان بازرگانه‌كه رێگاى پێده‌درێت گۆشتى به‌ستوو بهێنێت، یه‌كێك له‌و مه‌رجانه ئه‌وه‌یه ده‌بێت بارزگان به‌رادى هه‌بێت، به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵگرتنى گۆشتى به‌ستوو وه كۆگاكه‌ش ده‌بێت مۆڵه‌تى هه‌بێت، وه پاشان داواى كۆمه‌ڵێك داتاى ئه‌و شوێنه ده‌كرێت كه گۆشته به‌ستووه‌كه‌ى لێده‌هێنێت، له وڵاتى سه‌رچاوه، به‌پێى چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌ك گۆشته‌كه ده‌هێنێت پاشان كه دێته مه‌رزه‌كانه‌وه پشكنینى به‌كتریۆلۆجى بۆ ده‌كرێت، وه كاتێك دێته ناو شاره‌كان له‌رێگاى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه سه‌یرى ئه‌و گۆشته ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت به‌پێى ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه هاتووه، كه پێشتر بڕیارى لێدراوه.
وتیشى: گۆشتى فرێش له كوشتارگه‌كان له پله‌ى چوارى سیلیزى به‌هه‌مان شێوه‌ى سه‌لاجه بۆ ماوه‌ى 12 سه‌عات هه‌ڵده‌گیرێت پاشان ره‌وانه‌ى قه‌سابخانه‌كان ده‌كرێت و ده‌فرۆشرێت.
هێماى به‌وه‌شكرد، كوشتارگه‌ى سلێمانى وه‌كو جاران ئاژه‌ڵ سه‌رنابڕێت، به‌پێى وه‌رزه‌كان گۆڕانكارى له رێژه‌ى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ هه‌یه، ئێستاش به‌هۆى گرانبوونى ئاژه‌ڵى زیندوو “زینده قه‌پان” ئاژه‌ڵ كه‌متر هاورده ده‌كرێت وه گرانبوونى عه‌له‌ف وایكردووه خواست له‌سه‌ر گۆشت له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه كه‌م بووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه قه‌یرانى دارایى كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ى خواستى كڕینى گۆشت له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه.
دكتۆر بورهان به‌راوردێكى ئه‌مساڵ و ساڵانى رابردووى كرد له‌رووى ژماره‌ى سه‌ربڕینه‌كانه‌وه و له‌و باره‌وه وتى: ساڵانى رابردوو، رۆژانه نزیكه‌ى 1000 بۆ 1500 سه‌ر حه‌یوانى ورده سه‌رده‌بڕا، له بۆنه‌كاندا ژماره‌كه زیاتر ده‌بوو، حه‌یوانى گه‌وره‌ش نزیكه‌ى 100 سه‌ر سه‌رده‌بڕدرا به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه كه‌مى كردووه بۆ حه‌یوانى ورده‌و حه‌یوانى گه‌وره‌ش به‌رێژه‌ى 60% سه‌ربڕین كه‌مى كردوه.