عێراق و ئێران ژمارەیەك روفاتی دیكەی جەنگی هەشت ساڵەیان ئاڵوگۆڕ كرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند كە لەگەڵ ئێراندا، رووفاتی61 سەربازی جەنگی هەشت ساڵەی نێوانیان ئاڵوگۆڕ كردووە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، فەرمانگەی یاسایی ــ بەڕێوەبەرایەتی مافەكانی مرۆڤ سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق، رووفاتی چوار سەربازی عێراقی كە ناسنامەكەیان نەناسراوە و لەناو خاكی ئێراندا دۆزراونەتەوە، رادەست كراوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە رێگای دەروازی سنووریی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە، رووفاتی57 سەربازیی ئێرانی كە 33 یان ناسنامەكەیان نەناسراوە رادەستی لایەنی ئێرانی كراونەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە رووفاتی سەربازە عێراقییەكان لە بەشی پاراستنی رووفاتەكان لە بەسرە هەڵگیروان، بۆ ئەوەی دواتر بە ئامانجی تەواوكردنی پشكنینە پزیشكییەكان رەوانەی پزیشكی دادی بەغدا بكرێن.

لە دوای كۆتایی هاتنی جەنگی هەشت ساڵەی نێوانیان تا ئێستا هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران دەیانجار پرۆسەی گۆڕینەوەی روفاتییان لە نێوان خۆیاندا ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا