تالیبان خوێندنی زانكۆ لە كچان قەدەغە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە ئەفغانستان خوێندنی زانكۆیان بۆ كچان لە تەواوی ئەو وڵاتە قەدەغەكرد.

پێشتر وەزارەتی (فەرمان بە چاكە و نەهی لە خراپە) ی حكومەتی تاڵیبان، چوونی ژنانی بۆ پاركەكانی كابولی پایتەختی ئەفغانستان، قەدەغەكرد.

رۆژی 15_8_2021 بە بێ ئەوەی هیچ تەقەیەك بكرێت، حكومەتە درووستكراوەكەی كابول، كە پشتیوانی ئەمەریكا و رۆژئاوای هەبوو، هەرەسی هێناو تاڵیبان لە چەند كاتژمێرێكدا تەواوی پایتەختیان كۆنترۆڵ كرد.

گەڕانەوەی تاڵیبان دوای 20 ساڵ راوەدوونان و قەدەغەكردن و ململانێ هات، كە حەسانەوەی لە هێزە بیانییەكانی ئەو وڵاتە بڕیبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا