بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران لەبارەی نوێکردنەوەی کۆمسیۆن هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە27ی ئایار، بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕایگەیاند، بەدەر لەو تێبینی و ڕەخنە یاساییانەی كە هەبووە و هەیە لەسەر نوێکردنەوەی کۆمسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان، بەگشتی بە حاڵەتێكی نا تەندروستی دەبینم.

ئیسماعیل حەمە عەلی خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران، ئەمڕۆ ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە،” لە ماوەی هەشت ساڵ و نیو كاری كۆمسیاری لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، هەمیشە كار و چالاكی و هەڵوێستەكانم بە شێوەیەكی پیشەیی و ئەرێنی بووە. لەو ماوەیەدا چەندین جار ئەوەم ڕاگەیاندووە كە بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم كە هۆكار بێت بۆ لێكترازان و كاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر پێگەی كۆمسیۆن و دژ بێت بە ئاشتەوایی و بێلایەنی و ئارامی سیاسی كوردستان بشێوێنێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “سەبارەت بە نوێكردنەوەی كۆمسیۆن لە پەرلەمانی كوردستان لە بەرواری 22/5/2023 بەدەر لەو تێبینی و ڕەخنە یاساییانەی كە هەبووە و هەیە لەسەر پرۆسەكە، بەگشتی بە حاڵەتێكی نا تەندروستی دەبینم و وادەزانم خزمەت بەو قەناعەت و مەبدەئەی كاری بەردەوامی من ناكات”.

باسی لەوەشکرد، “لەو سۆنگەیەوە وەك هەڵوێستێكی مەبدەئی و دوور لە لایەنگیری یان دژایەتی هیچ كەس و لایەنێك ڕایدەگەیەنم كە بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم لە ئێستا و لە داهاتوودا كە تێبینی و ڕەخنەی یاسایی لەسەر بێت و لە كەشێكی ئارام و تەندروستدا نەبێت و خزمەت بە كۆی پرۆسەی سیاسی كوردستان و ئاشتەوایی و یەكڕیزی و پێكەوەژیان نەكات لەكوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا