25 پەرلەمانتار داوای سێ موچە نەدراوەکەی فەرمانبەران لە سودانی دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

25 پەرلەمانتار نووسراوێک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن و داوای سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی رابردووی فەرمانبەران دەکەن.

دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی ڕۆژی 21-2-2024 لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لەناوەڕۆکی بڕیارەکەدا کەخوێندیەوە دەڵێت ( ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو بە بڕگەکانی (أ، ب، ج، ء) لە بڕگەی دووەمی مادەی (12) لەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، پێویستە خەڵکی کوردستان بێ بەش نەکرێت لە قوتی ڕۆژانەو سەرچاوەی بژێویی).

ئەو پەرلەمانتارانە پاڵپشت بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی کە موچەی سێ مانگی موچەخۆران و خانەنشینانی هەرێم لەساڵی2023 نەدراوە، داواکارن ئەو موچە نەدراوانە بدرێتەوە بەخەڵکی کوردستان، بۆ هەرمانگێک (618 ملیار دینار لەگەڵ 320 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم ) موچە نەدراوەکانی بەهەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم پێ دەگەڕێنرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا