بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكارانی پاراڵێل دەردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەكات، بۆ رەچاوكردنی دۆخی دارایی و بە مەبەستی دەستەبەركردنی ئاسانكاری زیاتر، پێویستە قستی یەكەمی كرێی خوێندنی خوێندكارانی خوێندنی پاراڵێل دوابخرێت.

رۆژی یەكشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2023 سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە (14291) بە واژۆی ئومێد سەباح ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، جەخت لەسەر هاوكاریكردنی خوێندكارانی خوێندنی پاراڵێل دەكاتەوە.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بە رەچاوكردنی خراپی دۆخی دارایی و بە مەبەستی دەستەبەركردنی ئاسانكاری زیاتر، “پێویستە وەرگرتنی قستی یەكەمی كرێی خوێندنی خوێندكارانی پاراڵێل دوابخرێت و نەكرێتە مەرجی وەرگرتن و دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە زانكۆ و پەیمانگەكان.

پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) داشكاندن لە كرێی خوێندنی زانكۆ، كۆلیژی زانكۆیی و پەیمانگە تایبەتەكان بكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ تایبەتەكەتان بە رێژەی 10% لەو زانكۆیانەی لە دوایین پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان لە گرووپی (B)ین.

هەروەها ئەو زانكۆ تایبەتانەی لە گرووپی (C)ین بە رێژەی 15% و زانكۆ تایبەتەكانی گرووپی (D)بە رێژەی 20% كرێی خوێندنیان كەمدەكرێتەوە بۆ ئەمساڵی خوێندن.

هاوكات لە كۆلیژە زانكۆییەكان و پەیمانگە تایبەتەكان، بڕیاردراوە بە رێژەی 20% كرێی خوێندن كەمبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا