لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقمامیەتی سلێمانی لەماوەی مانگێکدا 932 سەرپێچی تۆمارکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقمامیەتی لەمانگێکدا زیاتر لە حەوت هەزار و 700 سەردانی کردووە و 932 سەرپێچی تۆمارکردووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا بەمەبەستی بەدواداچوونی لایەنی تەندروستی و سەلامەتی و پێدانی هۆشیاری، ژمارەیەکی زۆر سەردانی بۆ بازاڕ و مارکێت و کارگەو رێستۆرانت و شوێنە گشتییەکان ئەنجام داوەو ژمارەیەک ئاگادارکردنەوەو پسوڵەی سەرپێچی داوە بەو شوێنانەی پابەندی رێنماییەکان نەبوون، ژمارەیەک شوێنکاریشی داخستووە.

وتیشی، بەپێی راپۆرتی ئاماری چالاکییەکانی مانگی یەکی ئەمساڵ، لەو ماوەیەدا سەرجەم لیژنەکان حەوت هەزار و 724 سەردانیان کردووە و 932 پسوڵەی سەرپێچی و 489 پسوڵەی ئاگادارکردنەوەیان داوەو 14 شوێنیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخستووە و 63 کەیسیان رەوانەی دادگا کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر بەپێی ئامارەکە لە مانگی رابردوودا 114 تۆن و 858 کیلۆ خۆراک و شمەکی خراپبوصیان لەناوبردووە و 79 ملیۆن و 275 هەزار دیناریان سزای دارایی سەرپێچیکاران داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا