پەرلەمان سەریسوڕماوە لە کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی دایۆ

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکە سوورە لەسەر بەدواداچوون بۆ ئەو هۆکارە راستەقینانەی وەزارەتی گواستنەوەیان هاندا بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستی کۆمپانیای دایۆی کۆری بۆ تەواوکردنی بەندەری فاوی گەورە.

ئەمڕۆ هەینی، جاسم بەخاتی رایگەیاند، ئەندامانی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە سەریانسوڕماوە لە بڕیاری کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە و دەشڵێت: رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای دایۆی کۆری لەبارەی تەواوکردنی بەندەری فاوی گەورە بشێوەیەکی باش و تەندروست بەڕێوەدەچوو.

باسی لەوەش کرد، تەنانەت ئەو خاڵانەشی ناکۆکیان لەسەر بوو گەیشتنە قۆناغی زۆر پەرەسەندوو بەجۆرێک بەشێک لە پارەی قەرزکردنمان بۆ پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە تەرخان کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەستمان بە پشێوی و سەرسوڕمان کرد و چەندین نیشانەی پرسیارمان لەسەر ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە لە هەڵوێست و چوونەدەرەوەی وەزیری گواستنەوە و بڕیاری کۆتاییهێنان بە رێککەوتنەکە دانا.

ئاشکراشی کرد، لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان بە ئاراستەی وەزیری گواستنەوە دەجوڵێت تا بزانێت هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە چی بووە، ئایا هیچ فشارێکی دەرەکی یان کاریگەری نادیار هەبووە لە کۆتاییهێنان بەم رێککەوتنە.

هەر ئەمڕۆش بەهاء ئەعرەجی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، کشانەوەی کۆمپانیای دایۆی کۆری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە و کوژرانی بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکەی دوو بەڵگەی گەورەن بۆ بوونی دەستی نهێنی کە دەیەوێت زیان بە عێراق بگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا